نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه له كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 3-6ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تێدا بووبێت.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم :
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه: سه‌رباری خراپی دۆخی ده‌روونی و ته‌ندروستی و دارایی و ئابوری، هه‌ندێك كه‌س و په‌یج و سایت و لایه‌ن، یاری و موزایه‌ده به هه‌ست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن. كه گوایه له كۆبوونه‌وه‌ی 3-6-2020 بابه‌تێكی كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بووه. ئه‌مه چه‌واشه‌كاریه‌و دوره له راستیه‌وه، بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی تێدا نه‌بووه