نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم به سێ راگه‌یه‌ندراوی جیاواز توشبونی 74 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه 43 توشبویان له پارێزگای سلێمانی و 29 توشبویان له پارێزگای هه‌ولێر و دوو توشبوش له گه‌رمیانن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توشبونی 29 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند، كه 27 كه‌سیان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون.
وه‌زاره‌ته‌كه 43 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆناشی له سلێمانی راگه‌یاند، كه ته‌نها چوار توشبویان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون و 36 توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.
له دوایین راگه‌یه‌ندراویشیدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، دوو توشبوی نوێی كۆرۆنا له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكراون، كه منداڵێكی 9 ساڵ و پیاوێكی 47 ساڵن، هه‌ردوو توشبوه‌كه به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشوترن.
لای خۆیه‌وه دكتۆر سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، چوار توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ڤه‌ره‌كه چاكبونه‌وه.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 89 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه 448 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و 18 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 623 توشبوی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.