وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر توشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

06/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی پیاوێكی تەمەن 50 ساڵی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، توشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی COVID19، كە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵەو دانیشتوی كامەرانی سیتی لە شاری هەولێر، دوای خەواندنی لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ، گیانیلەدەستدا.
بەوەش بەپێی ئامارەكان تائێستا 19 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیانلەدەستداوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group