نه‌وا
وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتوه و ناكرێت ئاسانكاری و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، وا له هاووڵاتیان بكات پرسه‌كه به ئاسایی وه‌ربگرن.
مارگرێت هاریس وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له چه‌ند وڵاتێك تێبینی ئه‌وه كراوه كاتێك رێككاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئاسانكران و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسانكاریی تێداكرا، خه‌ڵك واده‌زانن ئه‌وه شتێكی ئاساییه و ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتاییهاتوه، به‌ڵام وا نییه و كۆتایی نه‌هاتوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵك خۆیان بپارێزن.
وته‌بێژه‌كه‌ی (WHO) ده‌شڵێت "كۆرۆنا كۆتایی نایه‌ت تا هه‌موو شوێنه‌كانی جیهان له ڤایرۆسه‌كه پاكنه‌كرێته‌وه". هه‌روه‌ك پێیوایه له‌ئێستادا ناوه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا وڵاتانی باكور و باشور و ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكان.