نەوا
48 حزبی كوردیی و رێكخراوی كوردستانی لە ئەوروپا بە بڵاوكردنەوەی راگەیاندراوێكی هاوبەش ناڕەزایەتییان لە دژی كودەتاكەی حكومەتی توركیا نیشاندا و ئیدانەی هەڵگرتنی پارێزبەندی و دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی كوردیان كرد.
لە راگەیەندراوەكەی ئەو 48 حزب و رێكخراوەدا هاتوە "رژێمی فاشیستیی ئاكەپە – مەهەپە لە پەرلەمان هێرشیكردەسەر ورە و ئیرادەی رەوای كورد و دەستوری بنەڕەتییان پێشێلكرد و پاكتاوی سیاسییان ئەنجامدا. هەروەك بە فەرمانی ئەردۆغان پەلاماری پەرلەمانی داو لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری و پەرلەمانتاری جەهەپە ئەنیس بەربەرئۆغڵو كودەتای پاكتاوی سیاسیی دەستپێكرد".
لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە "ئەو هێرشە لە كەسایەتیی لەیلا گیوڤەن دا تایبەتمەندییەكی جیاواز لەخۆدەگرێت، كە بە گشتی هێرشكردنەسەر بزوتنەوە و ورە و ئیرادەی ژنی ئازادی گەلەكەمانە، زۆر ئاشكرایە كە رژێمی فاشیست زۆر لە بزوتنەوەی ژنان و ئیرادە و تێكۆشانی ئازادیی ژنان دەترسێت، هەروەها ئەو زوڵم و زۆرداریەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی فاشیست، بەهۆی ترسێتی لە تێكشكاندنی دەسەڵاتەكەی بەهۆی ئیرادە و ورەی گەلی كوردەوە".
ناوی حزب و رێكخراوە كوردستانیانەی لە ئەوروپا، كە ئەو راگەیاندراوە هاوبەشەیان واژۆ كردوە:
١ - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢ - بزووتنەوەی گۆڕان
٣ - كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیكی كوردستانیان لە ئەوروپا (كەجەدەكە ئەوروپا)
٤ - بزووتنەوەی ژنانی كوردستان لە ئەوروپا (تەژەكە ئەوروپا)
٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری كوردستان
٦ - حیزبی زەحمەتكێشان لە باشووری كوردستان
٧ - پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزیدیان (پادێ)
٨ - تەڤگەری ئازادی
٩ - پارتی یەكێتیی دیموكراتیك (پەیەدە)
١٠ - پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا (پەدەكەسە)
١١ - پارتی چەپی كورد لە سوریا
١٢ - بزووتنەوەی نۆژەنی كوردستانی – سوریا
١٣ - پارتی چەپی دیموكراتی كورد لە سوریا (پەچەدەكەسە)
١٤ - پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا (ئەل پارتی)
١٥ - پارتی چەپی دیموكرات لە سوریا
١٦ - پارتی رێككەوتنی كورد لە سوریا
١٧ - پارتی چاكسازیی كورد لە سوریا
١٨ - پارتی كەسكی كوردستان لە سوریا
١٩ - پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا
٢٠ - پارتی كۆمۆنیستی كوردستان لە سوریا
٢١ - پارتی ئیسلامیی كوردستان (پیك)
٢٢ - پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (كەكەپە)
٢٣ - تەڤگەری كاوە
٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك)
٢٥ - یەكێتیی شۆڕشگێڕی كوردستان
٢٦ - كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار)
٢٧ - كۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان (كەژار)
٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام
٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس
٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان
٣١ - یاری كورد
٣٢ - بزووتنەوەی هونەر و رۆشنبیریی كورد (تەڤ چاند)
٣٣ - كۆمەڵگەی كوردی شتوتگارت ئی.ڤی
٣٤ - فیدراسیۆنی عەلەوییەكانی كوردستان (فەدا)
٣٥ - فیدراسیۆنی كۆمەڵە ئیزدییەكان (ناڤ یەك)
٣٦ - ناوەندی كوردی لە بەرلین
٣٧ - كۆمەڵگەی ئیسلامیی كوردستان (جیك)
٣٨ - ئەنیستیتوی كوردی – ئەڵمانیا
٣٩ - ئەنیستیتوی كوردی – بروكسل
٤٠ - ئەنجوومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
٤١ - یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان (یەمەكە)
٤٢ - یەكێتیی ئێزدییانی سوریا (یەئەسە)
٤٣ - ناوەندی كوردیی براندبورگ – بەرلین
٤٤ - چەتری ئەنجومەنەكانی ژنانی ئێزدی
٤٥ - ئەنجومەنی ئەڵمانی – كوردی ئی . ڤی لە درسدن
٤٦ - كۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
٤٧ - پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا
٤٨ - كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان