نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دەڵێت: "ئەگەر هاووڵاتیان هاوكار بن، لە دوو مانگدا دەكرێت تا 85% كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكەین".
پەیجی فەرمیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لە زاری دكتۆر شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە بڵاویكردەوە: "نەخۆشخانەی ئاسا رەمزی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنایە لە كوردستان، هاووڵاتیان هاوكار بن و رێگەمان بدەن لە ماوەی دوو مانگدا دەكرێت تا لە 85% ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵی بكەین".
دكتۆر شەماڵ وتوشیەتی: "گلەیی لە هاووڵاوتیان مەكەن، هەموو كەس پزیشك نیە، هاووڵاتی پێویستە خزمەت بكرێت و بە شێنەیی بۆی شیبكرێتەوە بارودۆخەكە چۆنە".