پۆلیسی راپەڕین: ئافرەتێك لە ناحیەی هەڵشۆ خۆی كوشت

06/06/2020

نەوا
پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ ئافرەتێكی تەمەن 17 ساڵ لە قەڵادزێ خۆی كوشت.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردوە، كاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) تەرمی ئافرەتێكی لەدایكبوی ساڵی 2003، دانیشتوی گوندی (دوبێ)ی سەربە ناحیەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی، كە بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف خۆی كوشتوە.
ئەوەشی رونكردەوە، دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی، دەركەوت شوێنەواری یەك گوللـە بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیشگیراوەبەسەر چەكی بەكارهاتودا، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group