نه‌وا
تا ئێستا سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان نه‌كردووه به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی به‌غدان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، بۆی هه‌یه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه گه‌نمی جوتیاران وه‌ربگرن.
له‌و باره‌یه‌وه حسێن حه‌مه‌كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی وتوه: "سایلۆیه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران و ته‌نها چاوه‌ڕێی بڕیاری به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم بكه‌ن، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌كرێت، چونكه رێكاره‌كان هه‌مووی ته‌واو بوون".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاندووه: "حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه ته‌نها 390 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگرێت و به‌رهه‌می جوتیارانیش زۆر له‌وه زیاتره، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه به‌شێكی گه‌نمی جوتیاران وه‌رگرێت و له ئاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارد به‌كاری بێنێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه حكومه‌ت چه‌ند هه‌زار ته‌ن وه‌رده‌گرێت".