هەسەدە بە هەماهەنگیی سوپای عیراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەستپێكرد

06/06/2020

نەوا
هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێكیان لەسەر روباری خاپور و سنوری نێوان سوریا و عیراق دەستپێكردووە
هەسەدە راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی داعش بڵاوكردەوە، رایگەیاندووە، هێرشەكانی ئەم دواییەی داعش بوەتە مەترسی لەسەر سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان وئاسایشی ناوچەكە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنێكیان لەسەر روباری خاپور و سنوری نێوان سوریا و عیراق دەستپێكردووە.
هەسەدە ئاشكراشیكردووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی پاشماوە و شانە نوستووەكانی داعشە، كە بونەتە سەرچاوەی مەترسی و دودڵی بۆ هاووڵاتیان و تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە.
هێزەكانی سوریای دیموكرات دوپاتیشیكردوەتەوە، تا تەواوكردنی ئامانجەكانی، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group