نه‌وا
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز له بازرگانان ده‌ستی پێكردووه و له ئێستادا له قۆناغی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی قه‌رزداره‌كاندان، بۆ ئه‌وه‌ی بیانفرۆشن و پاره‌كه بخه‌نه سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی رایگه‌یاندوه: "بڕیاری لیژنه‌ی باڵای چاكسازی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، كه له رۆژی ١٣/٥ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوای له بانكه بازرگانییه‌كان كردووه ده‌ست به رێكاری یاسایی بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی دارایی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز پێكهێناوه، به ئه‌ندامیه‌تیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و داواكاری گشتی و بانكه بازرگانییه‌كان و داوایان كردووه ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه ره‌هنكراوه‌كاندا بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه بفرۆشن".
به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكردووه، "وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان هه‌موو قۆناغه‌كانی بڕیوه، بۆیه رێكاره یاساییه‌كان ده‌ستیان پێكراوه، كه كۆمه‌ڵێك رێكار له‌خۆده‌گرێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت، حكومه‌ت بۆ ئه‌و كاره پێویستی به كاتێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موڵك و ماڵه‌كان و فرۆشتنیان و بوونی كڕیار و دواتریش ئه‌و پاره‌یه چۆن راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت، چونكه تا ئێستا كه‌س قه‌رزه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون دوپاتیشیكرده‌وه، هیچ سه‌رمایه‌دار و بازرگانێك له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رز به‌ده‌ر نابێت.