نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانی 66 كه‌سی دیكه توشی په‌تای كۆرۆنا بون و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانیله‌ده‌ستداوه.
شەوی رابردو په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای توشبواندا، 66 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكراون، كه 38 پیاو و 24 ئافره‌ت و دوو كوڕی گه‌نج و دوو منداڵن، 13 توشبویان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون و توشبوانی دیكه‌ش نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، توشبویه‌كی په‌تاكه، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵی دانیشتوی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانییه، دوای خه‌واندن و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه.