لە هەولێر 13 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و دوو توشبوش لە سلێمانی گیانیانلەدەستدا

07/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 13 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند، كە ژمارەیەكیان منداڵن.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای توشبواندا، 13 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكراون.
رونیشكراوەتەوە، توشبوەكان پێنج پیاو و سێ ئافرەت و كچێكی گەنج و چوار منداڵن، هەشت تووشبوو بەركەوتوی تووشبوانی پێشون، دوو توشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیەو سێ توشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشكنین پۆزەتیڤ دەرچون.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، چوار تووشبوو دانیشتوی گەڕەكی خانزادن، سێ توشبوو دانیشتوی گەڕەكی ژیانن، یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەكی نەورۆزە، یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەكی هەولێر سیتییە، یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەكی ئیسكانە، یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەكی راپەڕینە، یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەكی ئاشتی 2ە و یەك توشبوش دانیشتوی شارۆچكەی كۆیەیە.
لەلایەكی دیكەوە دكتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ رادیۆ نەوا وتی "بەیانی ئەمڕۆ دوو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسەكە، گیانیان لەدەستداوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group