وەزارەتی تەندروستی: چوار توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

07/06/2020

نەوا
چوار توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 لە پارێزگای سلێمانی گیانیانلەدەستدا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار توشبوەكەی گیانیانلەدەستداوە پیاوێك و سێ ئافرەتن.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، كۆچكردوەكان دانیشتوی ناوشاری سلێمانین، دوای خەواندن و مانەوەیان لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، گیانیانلەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group