نه‌وا
كارمه‌ندێكی كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی به كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت، دوو مانگه له ماڵه‌وه به ئۆنلاین كاری كردوه.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، كارمه‌ندێكیان له هۆبه‌ی داتا و زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ به نه‌خۆشی (كۆرۆنا) گیانیله‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، كۆچكردو ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له ماڵه‌وه به ئۆنلاین ده‌وامی كردوه و كاری كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری كاره‌با بوه و به ئۆنلاینیش ناردویه‌تی بۆ وه‌زاره‌ت.
وتیشی "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن هه‌ر دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گروپێك له فه‌رمانبه‌رانمان راسپارد نه‌یه‌ن بۆ ده‌وام و له ماڵه‌وه به ئۆنلاین كاربكه‌ن و خوالێخۆشبوش یه‌كێك بوو له‌و كارمه‌ندانه و هیچ به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی دیكه نه‌بوه".