نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ 85 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه كه 64 یان ته‌نها له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بووه.
رائیدی پۆلیس سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ 85 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون به‌هۆیه‌وه یه‌ك هاووڵاتی گیانی له ده‌ستداوه‌و یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بووه‌و له‌كاتی ئاگره‌كانیشدا سێ هاووڵاتی رزگاركراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هه‌ر له مانگی پێنج‌دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش بووه 64 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه روویانداوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیان هه‌بووبێ. ئاگره‌كانیش پوش و پاوان و سووتانی ئوتۆمبێل و كابینه‌یه‌كی فرۆشیاران و ماڵ و دوكانیش بووه.