نه‌وا
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ یادی رۆژێكی مێژووییه‌و له 7ـی حوزه‌یرانی 2017ـدا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كۆده‌نگی بڕیاریان له‌سه‌ر ریفراندۆم دا، شانازییش بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شدار بوون له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و لێشی په‌شێمان نه‌بوونه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ یادی رۆژێكی مێژووییه له ژیانی سیاسیی گه‌لی كوردستان. له 7ـی حوزه‌یرانی 2017ـدا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كۆده‌نگی بڕیاریان له‌سه‌ر ریفراندۆم دا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بتوانێ له رێگه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌نگ و ویستی خۆی به جیهانیان بگه‌یێنێت. ئه‌م بڕیاره ده‌ستكه‌وتێكی گرانبه‌ها بوو بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شدار بوون له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و لێشی په‌شێمان نه‌بوونه‌وه.
له‌م یاده‌دا پێزانینم بۆ رۆڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌رانی كوردستان هه‌یه و هه‌زاران سڵاو له ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی.
مسعود بارزانی
۷ـی٦ـی۲٠۲٠