نه‌وا
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كچه زیندانی سیاسی كورد كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین تووشی كۆرۆنابوو.
له‌و باره‌وه عه‌لی جه‌لالیان باوكی ئه‌و به‌ندكراوه كورده به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی راگه‌یاندووه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو زه‌ینه‌ب به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تا و هه‌ناسه‌ته‌نگی گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی گرتوخانه‌ی قه‌رچه‌ك و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
راشیگه‌یاندووه، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیدا پێی راگه‌یاندوون، له‌گه‌ڵ چوار تووشبووی دیكه‌ى كۆرۆنا له ژوورێكدا كه‌ره‌نتین كراون و رێگه‌یان پێ‌نادرێت بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار.
به‌وته‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان پزیشكانی به‌ندیخانه پێیان راگه‌یاندووه، كه ڤایرۆسه‌كه سیه‌كانی ته‌نیوه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌وكردنه‌دان.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی 2007 به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازای كوردستان (پژاك) سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواتر سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌مكرایه‌وه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له زیندانی شاری "خۆی" له پارێزگای ورمێ گواسترایه‌وه بۆ زیندانی وه‌رامین.
لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كان ساڵی 2016 داوای له ئێران كردبوو ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زیندانیه سیاسیه كورده ئازاد بكات و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌شی بۆ بكاته‌وه، كه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریدا به‌ریكه‌وتووه.