نه‌وا
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه داوای بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كات بۆ به‌رده‌م په‌ڕله‌مان.
به‌پێی یاداشتێك، كه واژۆی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕانی پێوه‌یه، فراكسیۆنه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر داوای كردووه په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت ساز بكات.
فراكسیۆنی گۆڕان داواشی كردووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ ئه‌و دانیشتنه.
تا ئێستا ته‌نها موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌شكراوه و سه‌رباری گه‌یشتنی 400 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوو رانه‌گه‌یه‌نراوه.