نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكرد، له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر توشبویه‌كی كۆرۆنا دوو كه‌سی دیكه تۆش ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رووی هاوكێشه‌ی دیاریكردنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆناوه رێژه‌یه‌كی به‌رزه.
دكتۆر محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا، باسی له هه‌ڵكشانی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد له هه‌رێم، رایگه‌یاند، رێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو وڵاتێك به هاوكێشه‌یه‌ك دیاریده‌كرێت، كه توشبویه‌ك چه‌ند كه‌سی دیكه توشده‌كات، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه ته‌نها یه‌ك كه‌س یان كه‌متر بێت، ئه‌وا ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه له بڵاوبونه‌وه بوه‌ستێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌ك زیاتر بێت واتا مه‌ترسییه‌كه زیاتره.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد، له دوو هه‌فته‌ی رابردوو رێژه‌ی توشكردن له هه‌رێم 1.3 كه‌س بوو، واتا هه‌ر توشبویه‌ك 1.3 كه‌سی توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌كرد، كه تا رادده‌یه‌كی باش ده‌توانرا بوترێت دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نمونه‌یی نه‌بوو، به‌ڵام به تۆماركردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی توشبوانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه، رێژه‌ی توشكردن به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ی 2، واتا هه‌ر توشبویه‌ك 2 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات، بۆیه هۆشداریی دا له‌وه‌ی ده‌كرێت بوترێت رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاسان نییه و بڵاوبونه‌وه‌كه زیادی كردووه، بۆی هه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌ی توشبوان دوو هێنده و چوار هێنده ببنه‌وه و له چه‌ند مانگێكدا هه‌شت هێنده ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رووبدات سیناریۆیه‌كی زۆر خراپه.
دكتۆر محه‌مه‌د قادر دوپاتیشیكرده‌وه "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ته‌نها ناتوانێت به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانیش ته‌نها پشت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ببه‌ستن و خۆیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، روبه‌ڕوی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بینه‌وه"، قسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیشی به‌بیرهێنایه‌وه، كه دوپاتیكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕی كۆرۆنا ته‌نها به حكومه‌ته‌كان ناكرێت.