نه‌وا
له ناو شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان كه‌سێكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه، به‌ڵام ته‌نها بۆخۆی كوژراو و زیانی گیانی به‌ر كه‌سی تر نه‌كه‌وت.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هاوار نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كانی له ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بڵاویكرده‌وه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی هلكۆی شاری قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رووداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، گه‌نجێك كه‌ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵ بووه و پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، خۆی ته‌قاندۆته‌وه و كوژراوه و هیچ زیانێكی تری گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه خۆكوژه‌كه له نزیك ئه‌و بینایه‌ی تێیدا نیشته‌جێبوو، خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
تا ئێستا له باره‌ی ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه‌وه هیچ زانیاریه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.