پۆلیسی هەولێر: بكوژی پۆلیسێك دەستگیركراوە

07/06/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، كەسێكیان بە تۆمەتی كوشتنی پۆلیسێك لە ناحیەی دارەتو دەستگیركردووە و تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەدا ناوە.
لە راگەیەنراوێكدا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو لە ناحیەی دارەتوو تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.ك.ك) تەقەی لە هاووڵاتییەك بە ناوی (ا.ر.هـ) كرد و برینداری كرد، هەر بە هۆی تەقەكەشەوە  پۆلیسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم بە ناوی (سەرهەنگ عوسمان) كە ناو ئۆتۆمبێلەكەی و لە گەڵ بنەماڵەكە بەشەقامەكەدا، شەهید كرا.
ئەوەش هاتوە، دوای روداوەكە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، 4 تیمی لە هێزەكانی پۆلیسی هەولێر پێكهێنا و دوای 7 كاتژمێر پشكینین بۆ دوو گەڕەكی گەورەی شاری هەولێر و چەندین شوێن و ماڵی دیكە، توانرا كاتژمێر 6ی بەیانی تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، تۆمەتباربەپێی ماددەی 406  رووبەڕووی یاسا كرایەوە و "دانی نا بە تاوانەكەیدا".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group