نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان 71 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، حەفتاو یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، سی و ھەشت پیاو و بیست و سێ ئافرەت و چوار منداڵ و چوار كوڕی گەنج و دوو كچی گەنج، سی و یەك تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە ،
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون،
بیست و چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن،
یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە،
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق،
دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك،
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت،
یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوور،
چل تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
7 حوزەیران 2020