نەوا
درەنگانی شەوی یەكشەممە 7-6-2020 وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئەم راگەیەندراوەی لەبارەی 15 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، ھەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و كوڕ و كچێكی گەنج، حەفت بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە كەرەنتین بوو، حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و كرێكاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
7 حوزەیران 2020