نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، 10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای هه‌شت پیاو و دوو ژن له هه‌ولێر ئه‌رێنی بووه كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی ئه‌و شاره‌ن.
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، ده تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، ھه‌شت پیاو و دوو ئافره‌ت، یه‌ك به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشووه و شه‌ش نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌یه، سێ له بازگه‌ی شێراوه پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه، دانیشتووی شاری ھه‌ولێرن به‌م شێوه‌یه:
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی،
سێ تووشبوو دنیشتووی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نازماوه،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیسكان،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی برایه‌تی،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی ھانا سیتی،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی عاره‌بان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٨ حوزه‌یران ٢٠٢٠