نه‌وا
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاگاداری ئه‌و شوفێرانه ده‌كاته‌وه ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرییان هه‌یه‌و له ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان رایانگرتووه له ماوه‌ی 72 كاتژمێر بیبه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له ئاگادارییه‌كدا داواده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان راده‌گرن، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا، ئۆتۆمبێله‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێن.
باس له‌وه‌شكراوه، وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا بوه‌ته‌هۆی بێزاری هاووڵاتیان و تێكدانی سیمای شار، سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران بۆچه‌ندین جار، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌ند نابن، بۆیه‌ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه، دواتان لێده‌كه‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا ئۆتۆمبێله‌كان ببه‌نه‌ده‌ره‌وه.