"مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌عیراقدا"

08/06/2020

نه‌وا
پێشبینی ده‌كرێت به‌شداری كورد له‌ گفتوگۆی عیراق و ئه‌مریكادا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت و مانه‌وه‌ی هه‌رێمیش به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروخ خۆشناو سه‌رۆكى ئینستتیوتى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى-كوردی له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته‌"ى رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌ گفتوگۆكانى نێوان عیراق و واشنتۆن "هه‌رێمى كوردستان ئه‌جێنداى هه‌یه‌ و به‌ حوكمى دیفاكتۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كه‌ له‌ عیراقدا و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق، كورده‌".
ره‌تیشیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا پشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردبێت و وتى "واشنتۆن به‌رژه‌وه‌ندى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌  و هه‌ر له‌به‌ر كورد نییه‌، كه‌ رووى لێكردوین، به‌ڵكو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیشیه‌تى".
هه‌روه‌ك پێیوایه‌ مانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌ مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ عیراقدا، چونكه‌ له‌ڕووى جوگرافیاوه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ دوژمنه‌كانى ده‌وره‌ دراوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group