نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 10 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌مچه‌ماڵ تۆماركران، دوو هاوژینیش له هه‌ڵه‌بجه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، توشبووه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ پێنجیان پیاون، دووانیان ئافره‌ت، یه‌كێكیان كچێكی گه‌نجه و دووانه‌كه‌ی دیكه منداڵن.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، حه‌وت توشبویان به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی پێشوون و دووانیشیان نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه.
هه‌وره‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان توشبونی دوو كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند، كه هاوژینی یه‌كدین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، ئه‌و دوو هاوژینه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 55 ساڵانه، پیاوه‌كه نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه و ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ركه‌وتووی پیاوه‌كه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاوه‌كو ئێستا 27 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراون، كه 22 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 434 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 542 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 28 توشبویش به‌و هۆه‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.