نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه و پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی تاوتوێ بكه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی لێپرسینه‌وه نه‌بێت له حكومه‌ت، به‌شداریی تێدا ناكه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ناكه‌ن، چونكه له دوای "به‌زمه‌كه‌ی 7 ی ئایاری ڕابردوو، كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ هه‌ڵگیرا، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا نه‌هاتووه و ئه‌و جۆره تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه‌ش كاری گه‌وره‌ی لێچاوه‌ڕوان ناكرێت".
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌م دۆخه سه‌خته‌دا و به‌م هه‌موو قه‌یران و كێشه و گرفته‌ی بۆ خه‌ڵك دروستكراوه، په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جورئه‌تی باسكردنی لێپرسینه‌وه‌شی له حكومه‌ت نیه، كه به‌رپرسی ئه‌م هه‌موو قه‌یران و كێشه‌یه‌ن"، بۆیه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، كه "كۆبوونه‌وه و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان چی له بارگرانی خه‌ڵك كه‌مده‌كاته‌وه و چه‌ند له برینیان ساڕ‌ێژ ده‌كات ؟!".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێشی وایه، ده‌بوو په‌رله‌مان به‌جدی له‌سه‌ر خه‌ت بوایه بۆ موچه و گوزه‌رانی خه‌ڵك، نه‌ك كۆتا كه‌س قسه بكات، "قسه‌كردنه‌كه‌شی هه‌ر هێنده‌ی بێده‌نگییه‌كه‌ی كاریگه‌ریی هه‌بێ !".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ركات كۆبوونه‌وه بۆ دانانی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بانگهێشت و لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم بێت، ئێمه به جدی به‌شداری ده‌كه‌ین و پێویست بوو په‌رله‌مان خه‌ریكی ئه‌م هه‌نگاوه بوایه، نه‌ك خۆ خه‌ریككردن به شتی لاوه‌كی! بۆیه بڕیارماندا به‌شداریی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ناكه‌ین و كۆبونه‌وه‌ی له‌وجۆره‌ش به پێویست نازانین".