نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك خه‌ڵك به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی پۆپۆلیستی و شلكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان بونه‌هۆی مه‌ترسیداربونی قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و له سێ رۆژیی رابردوشدا 700 شوێن له پارێزگای هه‌ولێر رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9-6-2020 له پرێس كۆنفرانسێكدا، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر وتی "له ده‌ستپێكی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 43 هه‌زار پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، كه 13 هه‌زار پشكنینیان له بازگه‌كان و خاڵه سنورییه‌كان بوه. له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشدا زیاتر له 7 هه‌زار كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ له كاردابون، چونكه 900 بازگه له‌ناو شاره‌كاندا هه‌بوه، 27 هۆتیڵ و مۆتێلیش له پارێزگای هه‌ولێر كراونه‌ته كه‌ره‌نتین، كه پێنج هه‌زار كه‌سیان تێدا كه‌ره‌نتین كراوه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر په‌یوه‌سته به ڤایرۆسی كۆرۆناوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه كۆمه‌ڵێك رێككاری گرته‌به‌ر، به‌وهۆیه‌شه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستهێنراوه، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌مدا، كه ئێستایه دۆخی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌ڕۆن و ئه‌گه‌ر رێككاری پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر ئه‌وا مه‌ترسی زیاتر به‌رۆكمان ده‌گرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی "ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی نه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ده‌كرد و بیانویان ده‌هێنایه‌وه وه‌ك پۆپۆلیست مامه‌ڵه‌یان كرد و ئه‌وه‌ش بوه‌هۆی لاوازكردنی متمانه‌ی هاووڵاتیان. بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌روازه شلكران و له‌پێناوی باری قاچاغ رێككاره‌كان كه‌مكرانه‌وه، ئه‌م دۆخه گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدار. ئێستاش زۆر جدین بۆ كۆنترۆڵی دۆخه‌كه و دۆخی هاووڵاتیانیش له‌به‌رچاوده‌گرین. بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا رێوشوێنه‌كانمان توندتركردۆته‌وه و ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 700 شوێن رێككاری یاساییان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فرسه‌ت سۆفی وتی "له چوار مانگی رابردودا 20 بیری سوری ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و دوو هه‌زار زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌وی و باخچه و خانوش تێكدراون، زیاتر له 119 تۆن ده‌رمان و خۆراكی ماوه به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه".
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی بڕینی زێده‌ڕۆیی كاره‌باش به‌ڕێوه‌چوه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "هه‌زار و 400 زێده‌ڕۆیی له‌ناوشاری هه‌ولێر بڕدراون و له سۆران پێنج هه‌زار حاڵه‌تی دیكه‌ی زیده‌ڕۆیی كاره‌با بڕدراون، دوێنێش جارێكی دیكه هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بامان ده‌ستپێكردۆته‌وه، كه تا ئه‌مڕۆ 20 شوێن كاره‌باكانیان بڕدراوه".
وتیشی "له‌مڕۆوه تا 9ی مانگی داهاتو ده‌رفه‌ت ده‌درێته به‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاویان به‌بێ مۆڵه‌ت راكێشاوه، بۆئه‌وه‌ی بچن مۆڵه‌ت ده‌ربكه‌ن، دوای ئه‌وه تیمه‌كانمان ئاوه راكێشراوه بێ مۆڵه‌ته‌كان ده‌بڕن و تا مانگی 9ی ئه‌مساڵیش مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به خانووه زێده‌ڕۆیه‌كان تا سه‌عاتی كاره‌با ببه‌ستن ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌ر مانگێك 100 هه‌زار دینار سزای داراییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین".
له‌باره‌ی بێده‌نگكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش، كه دوا مۆڵه‌تیان 1ی ئایاری رابردو بو، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت "به‌شێك له مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بێده‌نگكراون، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه گرفت دروستبوبو، بۆیه تا رۆژی 1ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به خاوه‌ن مۆلیده‌كان تا مۆلیده‌ی بێده‌نگ بكڕن".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تاپۆكردنی خانوه زێده‌ڕۆییه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به تاپۆكردنی ئه‌و خانوانه. تاپۆكردنی كارته‌كانی زه‌وییه دابه‌شكراوه‌كانیش تائێستا 125 هه‌زار كارت كراونه‌ته تاپۆ.
هه‌روه‌ك بۆ شاره‌كانی نیشته‌جێبونیش بڕیاریانداوه نرخی كاره‌با له‌و شوێنانه بكه‌نه 21 سه‌نت بۆ هه‌ر كیلۆواتێك، بۆ پاره‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌و شوێنانه‌ش بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.
له باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌وزكردنی شاریش فرسه‌ت سۆفی وتی "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی چاندن ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه".
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له پارێزگا هه‌ولێر سێ هه‌زار و 948 تاوان ئه‌نجامدراون و هێزه‌كانی ناوخۆ توانیویانه سێ هه‌زار و 685 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.