نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌زای چۆمان و ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران داخراون بۆئه‌وه‌ی رێككاره ته‌ندروستییه‌كانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا ئه‌نجامبده‌ن، ده‌شڵێت "هاووڵاتیان وه‌ك پێویست رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن".
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "دوای ئه‌وه‌ی دوێنی 20 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قه‌زای چۆمان تۆماركرا، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌زایه و له رێی چه‌ند تیمێكی پشكنینه‌وه به چڕی سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه زۆرترین به‌ركه‌وته‌ی تێدابێت".
وتیشی "ئێستا قه‌زاكه داخراوه تا ئه‌و كارانه ته‌واوده‌بن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و رێككارانه‌ش جموجۆڵی بازرگانی له خاڵی سنوریی حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و رێككاره ته‌ندروستیانه‌ی له‌وێ جێبه‌جێده‌كرێن".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ده‌ڵێت "له‌وه‌ته‌ی ئاسانكاری كراوه و خه‌ڵك توانای هاتوچۆی هه‌یه، ده‌چنه هه‌موو شوێنیك و هه‌ركه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی زۆری هه‌یه له یه‌ك شوێن بۆیه له چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران ئه‌وانه‌ی تۆمار ده‌كرێن هه‌ر له‌وێ رێككاری چاره‌سه‌ریان بۆ دابینده‌كه‌ین، پێده‌چێ له‌و قه‌زایه زیاتریش به‌ركه‌وتو و توشبو هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێین و بیاندۆزینه‌وه و دایانبنێین بۆ چاره‌سه‌ركردن".
له‌باره‌ی شوێنی هێشتنه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆناش، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د وتی "له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی و سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ژماره‌ی توشبوان زۆره و ئه‌وه‌ش وایكردوه جارێكی دیكه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی توشبوان بكه‌ینه و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ئه‌وا پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیش به‌كارده‌هێنین".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر له‌زیادبوندایه، چونكه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نابن و كه‌ره‌سته‌كانی خۆپارێزی به‌كارناهێنن.
له‌باره‌ی پشكنینه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر وتی "پشكنینه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان به‌رده‌وامن و توشبوانیش زیاتر ده‌دۆزرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له بازگه‌كاندا پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ین، چونكه تا ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێكمان له بازگه‌كاندا تۆماركردوه".
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش وتی "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری لێده‌دات، ئه‌گه‌ر له رووی ته‌ندروستییه‌وه سه‌یربكه‌ین ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتیان، ره‌وشه‌كه جیاوازه و ئاسانكاری ده‌كرێت".