نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "پاڵپشتی هه‌موان پێویسته بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه هاووڵاتی خۆی بپارێزێت و تاكپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن".
دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆڕ و پرۆفیسۆرانی بواری ته‌ندروستی، دكتۆر سامان به‌رزنجی له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و پسپۆڕانی جیاواز، كه خزمه‌تیان له بواری ته‌ندروستیدا زۆره، كۆبوینه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی پسپۆڕی راوێژكاری، كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه هاتون، ئه‌وه‌ش بۆ پێداچونه‌وه و گفتوگۆی ستراتیژیه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه، كه نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و گوازراوه‌یه، بۆیه راوێژی ئه‌وان گرنگه، چونكه پێشتر نه‌خۆشی و ڤایرۆسی كوشنده هه‌بون، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا جیاوازه، چونكه تائێستا دژه‌كه‌ی بونی نییه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام تائێستا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون".
باسی له‌وه‌شكرد، له مانگی یه‌كى ئه‌مساڵ له كوردستان قۆناغی پارێزگاری‌یان ده‌ستپێكرد و له مانگى دووشدا قۆناغی دووه‌م و له مانگی سێ‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ئێستا %70ى توشبون له قۆناغی دووه‌می بڵاوبونه‌وه‌دا زۆربه‌ی توشبوه‌كان به‌ركه‌وته‌ن و رێژه‌ی مردنیش %2-ه، رێژه‌ی توشبون زیاتره له چاكبونه‌وه، ئێستاش پاڵپشتی هه‌موان پێویسته بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، ئه‌وه‌یشی مه‌به‌ستمانه هاووڵاتی خۆی بپارێزێت و تاكپارێزی په‌یڕه‌و بكات و به‌شێك ده‌بێت له كۆنتڕۆڵی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ش، بۆیه پێیویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى رونكرده‌وه، له‌ئێستادا هه‌زار و 467 حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستاندا تۆماركراون و ئه‌مڕۆ 9-6-2020 تا ئه‌مكاته 33 حاڵه‌ت تۆماركراون، وتیشی "پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتو ژماره‌ی توشبون زیاتر ببێت".
له‌باره‌ی دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وتی "سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی دیاریكردوه بۆ دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان و له‌گه‌ڵ به‌غداش له په‌یوه‌ندیداین تا بتوانین ئامێر و كیتی پشكنین و ده‌رمانمان له‌وێوه بۆ بێت".