نه‌وا-لاڤه كورده
تائێستا زیاتر له 20 توشبوی كۆرۆنا ته‌نها له سلێمانی گیانیانله‌ده‌ستداوه و بارودۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ناجێگیره، داواكاری گشتیش رێكار به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه به ئه‌نقه‌ست ده‌بنه‌هۆی توشكردنی كه‌سانی دیكه.
ده‌رباره‌ی ره‌وشی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی و ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجین، دكتۆر هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "بارودۆخی ته‌ندروستی نزیكه‌ی 20 توشبو ناجێگیره و به‌شێكیان زۆر خراپن له ژێر ئۆكسجین و ئامێری ده‌ستكردی هه‌ناسه‌داندان و له ژێر چاودێری ورددان، به‌ڵام چاوه‌ڕێی هه‌ر ئه‌گه‌رێكین".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجینیش له نه‌خۆشخانه‌كاندا وتی "رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان هه‌ر هه‌یه و به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه خراپتر بێت ئه‌وا توشی كه‌می ئامێری هه‌ناسه‌دان و بێدی نه‌خۆش و ته‌نانه‌ت مه‌وادی پارێزه‌ریی پزیشكییش ده‌بین، ئێستا به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ نیوه كه‌متر بۆته‌وه له رۆژێكدا ته‌نها 70 بۆ 100 بوتڵ به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام له هه‌وڵداین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین بكه‌وێته‌وه كار و رۆژانه 300 بوتڵ به‌رهه‌مبێت، ئێمه ته‌نها له‌و كارگه‌یه‌ی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، ئۆكسجین وه‌رده‌گرین و بۆ توشبوانی كۆرۆناش ئۆكسجینی تایبه‌تیان ده‌وێت".
لێدوانی 42 a در هێرش سه‌لیم
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی رێككاره یاساییه‌كان به‌رانبه‌ر كه‌سانی توشبو، كه به ئه‌نقه‌ست تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بن و ده‌بنه‌هۆی توشكردنی كه‌سانی دیكه، پارێزه‌ر سۆزان فه‌رهاد وتی "به‌پێی یاسای عیراقی كه فه‌سڵێكی تایبه‌ت كردوه به‌وه، ئه‌و تاوانانه‌ی زیان به ته‌ندروستی گشتی بگه‌یه‌نێت، سزای له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی توشبوش ببێته‌هۆی مردنی كه‌سانی دیكه ئه‌وا به‌پێی دوو ماده سزا ده‌درێت، هه‌روه‌ها بۆ سزادان ده‌بێت سكاڵا هه‌بێت ئه‌وكات كاری له‌سه‌رده‌كرێت".