نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێل له نزیك گوندی دو شیڤانێ شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان گیانی له ده‌ستدا.
هێمن سڵێمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه 9ی 6ی 2020 له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له جۆری بارهه‌ڵگری تڕێله و كیای بارهه‌ڵگر له نزیك گوندی دو شیڤانێ شۆفێری كیای بارهه‌ڵگره‌كه به‌ناوی نه‌زیر ره‌مه‌زان
گیانی له‌ده‌ستداوه.
باس له‌وه‌شكراوه، ته‌رمی شوفێره‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادكراوه له پارێزگای دهۆك و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.