نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌ئه‌نجامی نوێی ژماره‌یه‌ك پشكنین راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: "33 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكران".
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، سی و سێ توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافره‌ت ومنداڵێك، گشت تووشبووه‌كان به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون و حه‌فت تووشبوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ن، گشت تووشبووه‌كان دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن له گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌ھیدان و ڕوناكی و گوندی ڕووناكی و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و جوتیاران و كه‌لاری نوێ و گرده‌گۆزینه و فه‌رمانبه‌ران و كلار كۆن و ئاواره‌كان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٩ حوزه‌یران ٢٠٢٠