نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای راگەیاند و باس لەوەكراوە، 142 توشبوی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوەو یەك كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا تەنها یەك هەزارو 448 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوشدا دو هەزارو دوسەدو حەفتاو سێ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و 142 توشبووی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوە و یەك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتاكەوە تۆمار كراوە.
سەبارەت بە ژمارەی توشبووەكان باس لەوەكراوە، لە پارێزگای هەولێر 44 پۆزەتیڤ، پارێزگای سلێمانی 95 پۆزەتیڤ و لە پارێزگای دهۆك یەك پۆزەتیڤ و پارێزگای هەڵەبجە 2 حاڵەتی پۆزەتیڤ تۆمار كراوەو ئەوكەیەشی گیانی لەدەستداوە لە پارێزگای سلێمانی بووە".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی ئاماری گشتی ئاشكرایكردووە، كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان یەك هەزارو 466 توشبووە، لەنێویاندا 28 مردن هەیە و 542 نەخۆش چاكبووەتەوەو لە ئێستادا 896 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.