غالب محەمەد: بەپێی یاسا دەبێت هەرێم 400 ملیار دینارەكە بۆ موچە تەرخانبكات

09/06/2020

نەوا
بەوتەی‌ ئەندامێكی‌ پەرلەمانی‌ عیراق، بەپێی دەستورو یاسا دەبێت حكومەتی‌ هەرێمی‌ 400 ملیار دینارەكەی‌ بەغدا بۆ موچەی‌ فەرمانبەران تەرخانبكات.
غالب محەمەد ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ عیراق رایگەیاند، "لەبەر خراپی دۆخ و ژیانی موچەخۆران، بەغدا 400 ملیار دیناری نارد بۆ هەرێم بۆ ئەوەی بەپەلە دابەش بكرێ. كەچی حكومەتی هەرێم دەڵێ بۆ موچەی مانگی 1 قەرزمان لەكۆمپانیاكان كردووەو زۆرینەی 400 ملیارەكە دەدەینەوە بەكۆمپانیاكان."
ناوبراو دەپرسێت، "چەندین ساڵە كۆمپانیاكانتان قەرزاری حكومەتن بۆ لێیان وەرناگرنەوە، ئێستا كە ماوەی 20 رۆژە بەقەولی خۆتان قەرزتان لێیان كردووە، پەلەتان چییە لە دانەوەی، هیچ نەبێ جارێ موچەی مانگی دوو دابەش بكەن و قەرزی كۆمپانیاكانتان دوابخەن تا وەزعی ئابوری هەرێم باش دەبێت."
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئێستا دەبێ خەڵكی كوردستان بزانێ كە حكومەتی هەرێم هیچ خەمی ئەوەی نییە قەرزی خەڵك بداتەوە، بەڵكو خەمێتی چی‌ زووە قەرزی كۆمپانیاكانی خۆیان بداتەوە.
غالب محەمەد راشیگەیاندووە، "لەكاتێكدا بەغدا ئەو پارەیەی دەینێرێ، بۆ موچەیەو بەپێی دەستورو یاسای بودجەی عیراق لەساڵی 2019 نابێ بابی موچە دەستكاری بكرێ، كەچی هەرێم دەستورو مافی خەڵكیشی پێشێلكردووە."


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group