نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە رایگەیاند، مامۆستایانی گرێبەستی بنەڕەتی ئاگاداردەكەنەوە سبەی چوارشەممە سەردانییان بكەن بەمەبەستی رایكردنی مامەڵەی بوون بە هەمیشەیی.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە قۆناغی بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی رانیە ئاگاداردەكەین كە سبەی چوارشەممە بەرواری 10-6-2020 كاتژمێر 9 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن، بەمەبەستی رایكردنی مامەڵەی بوون بەهەمیشەییان."
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەستی ئامادەیی بۆ رایكردنی مامەڵەی بوون بە هەمیشەییان ئاگاداردەكەینەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە رەچاوی ڕێنمایە تەندروستیەكان بكرێت و پێویستە مامۆستایانی گرێبەست ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا بهێن:
1. كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی + كۆپی
2. كارتی زانیاری + كۆپی
3. فۆرمی خۆراك + كۆپی
4. چوار وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ