نەوا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم گیانلەدەستدانی توشبویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، توشبوێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی COVID19 ، كە پیاوێكی تەمەن ٦٥ ساڵ بوو لە شاری سلێمانی، دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێریی چڕ، گیانی لەدەستدا.
تا ئێستا لە هەرێم 30 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كە 26یان لە پارێزگای سلێمانی بوون.