نه‌وا
راپۆرتی پزیشكی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان دوای هێرشكردنه‌سه‌ری بڵاوده‌كرێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت، باری گشتی ته‌ندروستی جێگیر نییه، پێویستی به‌سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه هه‌یه بۆماوه‌ی 45 رۆژ.
به‌شی راگه‌یاندن و هوشیاری هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، دوای هێرشكردنه‌سه‌ر كارمه‌ندی هاتوچۆ (ئه‌دیب محه‌مه‌د) و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی (ڵایڤ)ی تایبه‌ت له كه‌لار، له‌ئێستادا به‌پێی راپۆرتی پزیشكی دۆخی كارمه‌نده‌كه، ده‌ركه‌وتوه له‌كاتی پشكنیندا ئاستی هۆشیاریی باش نه‌بوه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشه‌كه راسته‌وخۆ له ده‌موچاوی دراوه.
له خاڵێكی دیكه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو، بریندارییه‌ك به‌درێژایی سێ سانتیمه‌تر له‌لای راستی ده‌موچاوی هه‌یه و خوێنبه‌ربونیشی توشبوه، سه‌ره‌ڕای بونی برینداری به‌درێژایی سێ سانتیمه‌تر له چاوی راستی و شینبون و ئاوسانیش له‌سه‌ر ته‌وێڵی هه‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان، كه دوێنێ له شاری كه‌لار له‌لایه‌ن شۆفێری ماتۆڕسكیلێكه‌وه لێیدراوه، ئێسكی لوتی شكاوه و باری گشتی ته‌ندروستیی جێگیر نییه، ته‌نانه‌ت پێویستی به‌سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه هه‌یه بۆماوه‌ی 45 رۆژ.