نه‌وا
كه‌سێكی نزیك له مامۆستا كامه‌رانی سه‌رای ئازادی هۆكاری ته‌قه كردن له ناوبراو ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی سیاسی نییه‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس سه‌ڵاح سالار (هاوڕێی نزیكی مامۆستا كامه‌ران عه‌لی ناسراو به مامۆستا كامه‌رانی سه‌رای ئازادی) به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، "مامۆستا كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم له‌ماڵی خۆیان له سه‌یدسادق ته‌قه‌ی لێكراوه‌و فیشه‌كێك به‌ر قاچی كه‌وتووه‌و له ئێستادا باری ته‌ندرووستی باشه و مه‌ترسیی له‌سه‌ر نییه".
وتیشی: "هۆكاری ته‌قه‌كردن له مامۆستا كامه‌ران كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و كێشه‌ی سیاسی نییه، دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه دوو كه‌س چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه‌و ته‌قه‌یان لێكردووه‌و به‌وهۆیه‌وه بریندار بووه".
مامۆستا كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی سلێمانییه.