نه‌وا
قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه چه‌ند بڕیارێكی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و یه‌كێك له بڕیاره‌كان داخستنی كافتریا و شوێنه گشتییه‌كانه و كاركردن به بڕیاره‌كه‌ش تا 13ی ئه‌م مانگه درێژه‌ی ده‌بێت.
بریار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌شاری كۆیه:
له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار درا به:
1.راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاحكومیه‌كان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 11-6-2020 له‌شاری كۆیه.
2. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه.
3.داخستنی (كافتریا، گازینۆ، چایخانه‌كان، شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌تاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)
4.داخستنی هۆڵه‌كانی (ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان، هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).
5.قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه.
6.چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
7.داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه.
8.ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان، مامۆستای ئاینی به‌ته‌نها له‌ناومزگه‌وت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان به‌مه‌رجه‌ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
9.سه‌رجه‌م ئه‌وشوێنه‌خزمه‌ت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاووڵاتیان ده‌كرێنه‌وه پێویسته ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن.
10.له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
11.ئه‌م بریارانه له كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه (13/6/2020)جێبه‌جێده‌كرێت وئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه.