پەرلەمانتارێك: وەزیری دارایی عیراق گەشبینە بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێم

10/06/2020

نەوا
بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد وەزیری دارایی عیراق گەشبینە بە ئەنجامی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هۆشیار عەبدوڵا، كە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشەممە لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی سەبارەت بە رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد پرسیاری ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق كرد لە وەڵامدا گەشبین بو.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندوە مەبەستیانە كێشەكان لەگەڵ هەرێم چارە بكەین و وتویەتیـ لە رۆژانی داهاتودا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ وەرەقەی دانوستان لە نێوانیان ئاڵوگۆڕدەكرێ.
بڕیارە هەفتەی داهاتو وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بۆ دەستكردنەوە بە گفتوگۆ سەبارەت بە كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم، سەردانی بەغدا بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group