وەزارەتی تەندروستی: 19 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

10/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 19 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە سەرجەم تووشبووەكان بەركەوتەی تووشبوانی پێشووترن.
دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، نۆزدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێزدە پیاو و شەش ئافرەت، گشت تووشبووەكان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

ھەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group