لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی: ئومێدمان هەیە هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن

10/06/2020

نەوا-كاروان مەحمود 
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ رێككەوتنەو ئومێدیش هەیە بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی بە رادیۆ نەوای راگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق بەئامانجی گەیشتنە رێككەوتنەو ناكرێت هەر پەرلەمانتارێك بۆچوونی خۆی لەبارەی گفتوگۆو رێككەوتنەكان بخاتەڕو، لە میدیاكاندا بڵاوبكرێتەوە، چونكە ئەوانەی دەوترێت بۆچوونی پەرلەمانتارە و وردەكاری گفتوگۆكان تەنها ئەندامانی شاندەكەو هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا دەیزانن، ئەگەر زانیارییەك هەبێت بخرێتەڕوو لەلایەن وتەبێژی حكومەتەوە باسدەكرێت.
ئەوەشی ئاشكراكرد، حكومەتەكەی مستەفا كازمی نیازپاكی خۆی بۆ رێككەوتن خستووەتەڕو، رەنگە لە كاتی هاتنی شاندی هەرێم داوای وردەكاری داتای هەندێك بابەت بكەن بۆ ئەوەش شاندی هەرێم داتاو زانیاری پێویستی ئامادەكردووە.
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی گەشبینی خۆیشی لەبەرانبەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكراكردو وتی "ئومێد زۆرە هەردوولا بگەنە رێككەوتن".



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group