نه‌وا
له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا بۆ سه‌ر گوندێكی سنوری قه‌زای داقوق، سه‌ربازێكی سوپای عیراق كوژرا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون، دوو موشه‌كیش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له گوندی عه‌تشانییه‌ی سنوری قه‌زای داقوق له باشوری كه‌ركوك هێرشیانكرده‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عیراق، له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عیراق كوژرا و 3ی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا و له گۆڕه‌پانی راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كه‌وته‌خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، دواتر له‌لایه‌ن تیمه ئه‌ندازه‌ییه‌كانه‌وه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردووش موشه‌كێكى كاتیۆشا له نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه و ئاگر له پوش و پاوانى نزیك باڵیۆزخانه‌كه به‌ربوه و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به په‌له چونه‌ته شوێنى روداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانیى نه‌بوه.