نه‌وا
به‌هۆی توشبونی دوو دادوه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر داده‌خرێت و فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی هه‌بونی دوو حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكه كه‌ره‌نتین كرا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه دوو دادوه‌رن له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا، بڕیاردرا به كه‌ره‌نتینكردنی فه‌رمانبه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ و داخستنی دادگاكه.