نەوا
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئاشكرایانكرد، پرۆسه‌ى سه‌ربازى "قه‌ڵغانى تیرۆر" بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش له رۆژهه‌ڵاتى سوریا و له‌نزیك سنوره‌كانى عێراق كۆتایى هات و 150 گوند و كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى پاككراونه‌ته‌وه.
لیلوا عه‌بدوڵڵا وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى دێره‌زور له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى شه‌دادى له ریفى حه‌سه‌كه له باشورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا وتى: هێزه‌كانمان روبه‌رى 175 كیلۆمه‌تر درێژیى و 60 كیلۆمه‌تر پانییان كێوماڵ كردوه، كه زیاتر له 150 گوند و كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى بون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: هێزه‌كانمان هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى هه‌بوه و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیش به‌شدارییان كردوه بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه سنورییه‌كان و مسۆگه‌ركردنى ژیانى هاوڵاتیان له هێرشه‌كانى رێكخراوى داعش، كه له‌م ماوه‌یه‌ی كۆتاییدا چالاكییان زیادى كردوه.
وته‌بێژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى دێره‌زور باسى له‌وه‌شكردوه: هه‌ڵمه‌تى قه‌ڵغانى تیرۆر له 4/6/2020 له ریفى حه‌سه‌كه‌ى باشور له‌ناوچه‌ى ده‌شیشه‌ى هاوسنور له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستى پێكرد و به ناوچه‌ى باغۆز و هاوشانى روبارى فورات و خابور له ریفى دێره‌زوور درێژبویه‌وه و رۆژى چوارشه‌ممه كۆتایى هات، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 110 چه‌كدار ده‌ستگیر كراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكى زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه و هیچ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونێكش له ریزه‌كانى هه‌سه‌ده-دا نه‌بوه.