نه‌وا
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێم دروستكردنی بۆردی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لێدوانێكدا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، یه‌كه‌مینجاره بۆردێك له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی بواری كشتوكاڵ و ده‌ڵێت "گرنگی ئه‌م بۆرده ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌شدارن تێیدا و ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی بواری كشتوكاڵه له هه‌رێمی كوردستاندا".
گرنگی ئه‌و بۆرده‌شی رونكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له رێگه‌ی بۆرده‌كه‌وه پلان داده‌نێن بۆ گۆڕینی واقیعی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدان به ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ئاو.