نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا به‌شێكی دیكه بودجه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دابینبكرێت.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراق له به‌غدا رایگه‌یاند، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یاندووه‌ته وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌روه‌ها بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی خه‌رجكردنی به‌شێكی دیكه‌ی بودجه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌باره‌وه درا ئه‌وه‌ش بۆ به‌رده‌وامی دان به دابینكردنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدراڵ جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه له گرێ به‌ستی ئامێر‌و پێداویستییه پزیشكییه‌كان پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش كرا جگه له كۆرۆنا تایبه‌ت به دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌بێت له نێوانمان.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: "وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن له عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له دۆخی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناداین و ئه‌وه‌ش پێویبستی به‌هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ بۆ دابینكردنی پێدوایستییه‌كان چونكه نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام پێداویستییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت و پێویستی به كیت و تاقیگه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش له رووی رێنمایی زانستی گفتوگۆكراو كۆمه‌ڵێك بۆچوون گۆڕایه‌وه".