نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌هۆكارێكی نادیار ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له شاری هه‌ولێر له گه‌ره‌كی كوردستان نزیك شه‌قامی چل مه‌تری باڵه‌خانه‌یه‌كی شه‌ش نهۆمی گڕیگرت و هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش 15 هاووڵاتی رزگار كران.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به رۆژنامه‌نوسانی وت: "له باڵه‌خانه‌یه‌كی شه‌ش نهۆمی له گه‌ڕه‌كی كوردستان ئاگره‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و ئه‌و باڵه‌خانه‌یه نهۆمی یه‌كه‌می پیشانگای كه‌ل و په‌لی كاره‌بایی و فێنك كه‌ره‌وه بووه، نهۆمه‌كانی دیكه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه، گڕیگرتووه‌و هۆكاره‌كه‌شی تا ئێستا بۆ ئێمه روون نه‌بۆته‌وه، بۆیه له‌سه‌ره‌تای ئاگركه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی له‌و باڵه‌خانه‌یه گیریانخواردبوو، به‌داخه‌وه هاووڵاتیه‌كیش گیانی له‌ده‌ستدا كه كورده و خه‌ڵكی عه‌فرینه".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه 15 كه‌س له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه كه گیریانخواردبوو رزگاركراون تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری ئاگره‌كه.